رووداو دیجیتاڵ
ژمارەی دانیشتووانی تورکیا لە 6 مانگدا 160 هەزار زیادی کردووە و لە 86 ملیۆن کەس نزیکبووەتەوە.
بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی ئاب بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی دانیشتووانی تورکیا و باکووری کوردستان گەیشتووەتە 85 ملیۆن و 824 هەزار و 854 کەس.
بەپێی داتاکان بێت، لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ژمارەی دانیشتووانی تورکیا 159 هەزار و 910 کەس زیادی کردووە.
لە کۆی گشتیی دانیشتووان، رێژەی پیاوان 50.01٪ـە کە دەکاتە 42 ملیۆن و 923 هەزار و 584 کەس، رێژەی ژنانیش 49.99٪ ـە، کە دەکاتە 42 ملیۆن و 901 هەزار و 270 کەس.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا لە کۆتایی ساڵی 2024 ـدا رایگەیاندبوو، ژمارەی دانیشتووانی تورکیا 85 ملیۆن و 664 هەزار و 944 کەسە.
بەمەبەستی زیادکردنی ژمارەی دانیشتووان، حکومەتی تورکیا ئەمساڵی وەکو "ساڵی خێزان" راگەیاندووە و پڕۆژە پێشکێش دەکات بۆ ئەوەی منداڵبوون زیاد بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ