پەروین بوڵدان: پرۆسەی چارەسەری لەگەڵ رێکخستنی یاساییدا بەرەوپێش دەچێت

13-11-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان- دەم پارتی، لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا رایگەیاند، چوونەتە قۆناخێکی ئەرێنیی پرۆسەی ئاشتییەوە و ئیدی پێویستی بە هەمواری یاسایی هەیە.
 
پەروین بوڵدان بۆ میدیایەکی نزیک لە پەکەکە لەبارەی دوایین رەوشی پرۆسەکە و دیداری شاندەکەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا قسەی کرد. 
 
بوڵدان، لەبارەی دیدارەکانی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئۆجەلان و ئەردۆغان رایگەیاند: "ئۆجەلان، ئەردۆغان و باخچەلیش ئیرادەی خۆیان بۆ چارەسەری پیشان دەدەن. من سێ جار لەگەڵ بەڕێز سەرۆککۆمار کۆبوومەتەوە. لە هەر سێ دیدارەکەشدا بڕوایەکی زۆر و ئیرادەی چارەسەریم بینی. لێدوانەکانی بەڕێز باخچەلیش لەجێی خۆیانن و بۆ پرۆسەکەش یارمەتیدەرن."
 
ئاماژەی بەوەدا، دوای دانانی چەک، ئیدی چوونەتە قۆناخێک، کە بە سیاسەت چارەسەری پێش بکەوێت و بۆ ئەوەش پێویستە هەمواری یاسایی بکرێن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."