10 ئەندامی جەهەپە لە ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی ئیستەنبووڵ خرانە زیندانەوە

14-02-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە نۆ شارەوانیی ئیستەنبووڵ، 10 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان، کە بە تۆمەتی پەکەکە دەستبەسەرکرابوون، بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە. 
 
یاردەدەرانی سەرۆکی شارەوانییەکانی ناوچەی کارتاڵ و ئاتاشەهیر لە نێو ئەو 10 کەسەدا بوون کە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 11ـی شوبات لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی "ئاشتەوایی شار"ـدا بە تۆمەتی ئەندامێتی پەکەکە/کەجەکە دەستبەسەرکران. 
 
دوای رێوشوێنی یاسایی، هەر 10 کەسەکە، کە سەرجەمیان سەر بە جەهەپەن، لە 13ـی شوباتی 2025 لە دادگەی چاغڵایان لە ئیستەنبووڵ ئامادە بوون.
 
دادگە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوێکی چەکداری" بڕیاری زیندانیکردنی بۆ 10 کەسەکە دەرکرد. 
 
لە تۆمەتنامەکەدا بەشداریکردنی ئەو 10 کەسە، لە ناڕەزایەتییەکانی دژی دانانی قەییوم، بە تاوان هەژمار کرا. 
 
چەندین پەرلەمانتاری جەهەپە لەوان سەزگین تانریکولو بۆ پشتیوانی لە چاغلایان ئامادە بوون.
 
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ لە 11ـی شوباتی 2025، لەکاتی دەستبەسەرکردنی ئەو 10 کەسەدا، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە 11.02.2025 لە 12 شارۆچکەی پارێزگاکەمان کراوە، 10 کەس دەستبەسەرکراون، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکان لە شوێنی نیشتەجێبوونیانیش، بڵاوکراوەی قەدەخەکراو و بەڵگەنامەی رێکخراوەیی و کەلوپەلی دیجیتاڵی سەر بەو کەسانە دەستیان بەسەردا گیراوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گولجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی و گوتەبێژی ئینیسیاتیڤی یەکێتیی دیموکراتیک

دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی دەکات

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکات لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی و داواکاریی خوێندن بە زمانی دایک بکات؛ دەشڵێت: "سیاسەتی 'یەک زمانی' یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پرسی کورد."