باخچەلی: زەمینەی چارەسەری هەمیشەیی لەنێوان ئێران و ئەمریکا لاوازە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رایدەگەیێنێت، ئاگربەستی دوو هەفتەیی نێوان تاران و واشنتن واتای کۆتاییهاتنی قەیرانەکە نییە و زەمینەی گەیشتن بە چارەسەری هەمیشەیی تاوەکو ئێستا لاوازە.
 
رۆژی سێشەممە 14-4-2026، دەولەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا، لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە رایگەیاند: "ئەو شەڕەی بە هێرشی ئاسمانیی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد و بە ئاگربەستێکی 2 هەفتەیی کۆتاییهات، مانای ئەوە نییە قەیرانەکە کۆتایی هاتووە. زەمینەی چارەسەری هەمیشەیی تاوەکو ئێستا تاڕادەیەک لاوازە."
 
باخچەلی، ئیسرائیلی بە بەرپرسیاری سەرەکیی ئەو جەنگە وەسف کرد و گوتی: "کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەیشتن بە ئاشتی دوورە لەوەی ئامانجێکی بەدیهاتوو بێت. دەبینین قەیرانەکە تەواو نەبووە، تەنیا شێوازی ململانێکە گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە. ئیسرائیل لایەنی راستەقینە و تاکە بەرپرسیاری ئەم شەڕەیە؛ هەروەها دەبێت دەستبەجێ هێرشەکانی سەر لوبنان رابگیرێن."
 
سەبارەت بە پرسی ناوخۆیی و "پرۆسەی تورکیای بێ تێرۆر"، سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی ئەوان بنبڕکردنی تێرۆرە. باخچەلی رەخنەی لە ئۆپۆزیسیۆن گرت و گوتی: "بەرەی ئۆپۆزیسیۆن بە بەکارهێنانی ئەم پرۆسەیە وەک بیانوویەک، هەوڵ دەدات هەڵوێستی مەهەپە، کە بڕبڕەی پشتی فیکری و تاکە قەڵای ناسیۆنالیزمی تورکە، بخاتە ژێر پرسیارەوە. ئەوان بەم هەوڵەیان پێش هەموو شتێک دووربینیی خۆیان دەخەنە ژێر پرسیار."
 
لەدوای کۆبوونەوەکە، باخچەلی لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسان سەبارەت بە هەوڵەکانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە یان تەواوکاری، گوتی: "نابێت جەهەپە هەوەسی نانەوەی پشێویی لە تورکیا هەبێت. هەڵبژاردنی تەواوکاری ناکرێت و هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت. دەبێت رێز لە ئیرادەی گەلی تورکیا بگیرێت."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)

باخچەلی پێشنیازی دامەزراندنی"ئەنجوومەنی ئاشتیی جیهان" دەکات

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، پێشنیازی دامەزراندنی "ئەنجوومەنی ئاشتیی جیهان" دەکات و دەڵێ، تورکیا دەتوانێت میوانداریی ئەو میکانیزمە بکات کە ئەمریکا، رووسیا، چین، تورکیا و یەکێتیی ئەورووپای تێیدا بەشدار دەبن.