رووداو دیجیتاڵ
ژنێکی دانیشتووی شاری ئەدەنەی تورکیا بەناوی زەینەب ئەیری دەڵێت، چوار رۆژە پشیلەکەیان لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.
هاوژینەکەی زەینەب لە دەرەوەی ئەدەنە کاردەکات و ئەم چەند رۆژە لە ماڵەوە نەبووە.
زەینەب هەواڵی ونبوونی پشیلەکەی بە هاوژینەکەی نەداوە و دەڵێت: "بوێریی ئەوەم نییە، چونکە ئەگەر پشیلەکەمان نەدۆزرێتەوە، هاوژینەکەم لێم جیادەبێتەوە".
بە گوتەی زەینەب، ژیانی هاوژینییەکەی بەندە بەو پشیلەیەوە و دەڵێت: "ئەگەر تاوەکو هاوژینەکەم دەگەڕێتەوە، ئەو پشیلەیە نەدۆزمەوە، ژیانی هاوژینیم کۆتایی دێت".
پشیلەکە بچووکە و ناوی دیابلۆیە. زەینەب 15 هەزار لیرە (نزیکەی 400 دۆلار)ـی وەک خەڵات داناوە بۆ ئەو کەسەی دیابلۆی بۆ بدۆزێتەوە.
زەینەب دەڵێت، هاوژینەکەی ئەوی خۆش دەوێت، بەڵام پشیلەکەی زیاتر خۆش دەوێت و بەردەوام گوتوویەتی، ئەو پشیلەیە هێڵی سوورە و دەبێت ئاگاداری بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ