تورکیا بە بەهای 367 ملیۆن دۆلار درۆنی جەنگی بە کوێت دەفرۆشێت

14-06-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کوێت گرێبەستێکی 367 ملیۆن دۆلاری لەگەڵ تورکیا واژۆکرد و بووە 30یەمین وڵاتی هاوردەکاری درۆنی جەنگی جۆری بایراکتار TB-2 ی تورکی.
 
هالوک بایراکتار، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بایکار بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێر و جەنگی لە تویتێكدا نووسیویەتی، "گریبەستی نێوان وڵاتی کوێت و کۆمپانیای بایکار بۆ هەناردەکردنی درۆنی چاودێری و جەنگی جۆری بایراکتارTB-2 بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات." 
 
هالوک بایراکتار هەروەها ئاماژەیکردووە کە کوێت دەبێتە 30یەمین وڵات ئەو جۆرە درۆنەیان لە تورکیا کڕیوە. 
 
کۆمپانیای بایکار بە هەمان شێوە لە تویتێکدا باس لەو گرێبەستە دەکات کە لەگەڵ کوێتییەکان واژۆیان کردووە.  
 
بەگوێرەی راپۆرتی کۆمپانیای بایکار، ساڵی 2022 بە بەهای نزیکەی 4 ملیار دۆلار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری بایراکتار TB2 فرۆشراون؛ هەروەها ساڵی 2021 تورکیا بە بەهای 3 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فرۆشتووە.
 
کۆمپانیای بایکار خاوەنی 9 جۆر درۆنی هەواڵگریی، چاودێری و جەنگییە؛ بەناوبانگترینیان درۆنەکانی Bayraktar TB-2 کە پڕ فرۆشترینیانە و لە ئۆپەراسیۆنەکانی باکوور، باشوور و رۆژئاوای کوردستان، لیبیا، هەرێمی قەرەباخی ئازەربایجان، ئۆکراینا (شەڕی رووسیا-ئۆکراینا) بەکارهێندراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو