راپرسیی ORC: دەنگەکانی ئاکپارتی و جەهەپە یەکسانن

14-08-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ORC ئەنجامی راپرسییەکی بڵاوکردەوە کە رۆژانی 10-12ـی ئابی 2025 کراوە و تێیدا ئاکپارتی و پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ریژەی دەنگەکانیان یەکسانە.

راپرسییەکە لە 26 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان کراوە و 3 هەزار و 120 کەس بەشدارییان تێدا کردووە.
 
بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکە، ئاکپارتی 30.5٪ـی دەنگەکان و پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بە هەمان شێوە 30.5٪ـی دەنگەکان دەبەنەوە.
 
هەروەها پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) 8.4٪، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) 8.2٪، ئیی پارتی 6.3٪ و پارتی زافەر 3.7٪ی دەنگەکان بەدەست دەهێنن.
 
پارتی سەعادەت 2.4٪ و پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ 2.3٪ی دەنگەکان دەبەنەوە.
 
لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیادا کە رۆژی 14-5-2023 بەڕێوەچوو، لە کۆی 600 کورسیی پەرلەمانی تورکیا ئاکپارتی 268 کورسی، جەهەپە 169 کورسی، چەپی سەوز (دەم پارتی) 61 کورسی، مەهەپە 50 کورسی، ئیی پارتی 43 کورسی، سەرلەنوێ رەفاهـ 5 کورسییان بەدەستهێنا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە