سەرۆکی جەهەپە: ئاکپارتی گوشاری لە سەرۆکشارەوانییەکانمان کردووە

14-08-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی جەهەپە رەخنەی تووند لە ئاکپارتی دەگرێت بەوەی گوشاریان لەسەر سەرۆکشارەوانییەکانی پارتەکەی دروستکردووە و پەلکێشیان کردوون بۆ نێو پارتەکەیان.
 
ئۆزلەم چەرچیئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئایدن دەستی لە جەهەپە کێشایەوە و پەیوەندیی بە ئاکپارتییەوە کرد.
 
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-8-2025 لە ئەنقەرە سازیکرد، باسی دەستلەکارکێشانەوەی ئۆزلەم چەرچیئۆغڵوی کرد و گوتی: "15 رۆژ لەمەوبەر، ئاکپارتی لەڕێی کەناڵێکەوە پێیانگوتووە، ئەوەتا زەیدان بە دۆسیەیەک خرایە ژوورەوە. چونکە ئەویش سەرۆکی گەورەشارەوانییە. جا پێیانگوتووە، بەم نزیکانە تۆش دەچیتە ژوورەوە؛ یان بڕۆ زیندان، یانی وەرە ریزەکانی ئاکپارتی، تەواوی بابەتەکە ئەمەیە".
 
لە دوایین هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا کە رۆژی 31-3-2024 بەڕێوەچوو، ئۆزلەم چەرچیئۆغڵو، بەربژێری جەهەپە بە بردنەوەی 50.5٪ی دەنگەکان بەسەر مستەفا ساڤاش، بەربژێری ئاکپارتیدا سەرکەوت کە 36.7٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."