تونجەر باکرهان: تورکیا رێگری لە رێککەوتنی شام و کورد دەکات

14-08-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاوسەرۆکی دەم پارتی، حکومەتی تورکیا بە رێگری لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی سووریا و کورد لە رۆژئاڤای کوردستان تۆمەتبار دەکات. 
 
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ میدیایەکی تورکیا رەخنەی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گرت کە دوێنێ گوتبووی "یەپەگە لەگەڵ سیستمی سووریا ناگونجێت و هەڵوێستی راست نییە". 
 
باکرهان گوتی، بەگوێرەی زانیاریی من، هاکان فیدان لە کابینەی سووریادا نییە، بەڵام هەموو کارێکی بریتییە لە رێگری لە دەستکەوتەکانی کوردانی سووریا. 
 
هاوسەرۆکی دەم پارتی لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی گوتەکانی هاکان فیدان لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هاوبەشی لەگەڵ هاوتا سووریاییەکەی لە ئەنقەرە، کە تێیدا رەخنەی تووندی لە یەپەگە گرتبوو گوتی، هاکان فیدان هەموو کار و چالاکییەکانی لەسەر تێکدانی دەستکەوتەکانی کورد چڕکردووەتەوە و هەموو جیهانیش ئەمە دەبینێت و دۆخێکی جێگەی داخە.
 
باکرهان گوتی: "هەر کەسێک بە رۆژی رووناک چاوەکانی دابخات، هەموو شوێنێک وەکو شەو دەبینێت. بەڵام شەو تەنیا بۆ ئەوە، چونکە دەرەوە رووناکە و رۆژە. هاکان فیدانیش کاتێک چاوەکانی دادەخات، هەموو شوێنێک وەکو شەو دەبینێت، کاتێک چاوەکانی دادەخات، وا دەزانێت کورد بوونی نییە، بەڵام بەڕێز هاکان هەڵەیە. هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا چاوەکانی بکاتەوە، راستییەکان ببینێت و زمانێک بەکاربهێنێت کە خزمەت بە چارەسەری بکات."
 
باکرهان ئاماژەی بەوەدا، کورد لە سووریا لە شام و لە تورکیاش لە ئەنقەرە بەدوای چارەسەریدا دەگەڕێت.
 
هاکان فیدان چوارشەممە 13ـی ئابی 2025 لە ئەنقەرە پێشوازی لە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا کرد.
 
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی هاوبەشدا رەخنەی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گرت و داوای لێکردن لەگەڵ حکومەتی شام بڕۆنە نێو کەشێکی ئەرێنی و بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی سووریا و ئەوەی لەدەستیان دێت بیکەن. 
 
وەزیری دەرەوەی تورکیا هەسەدەی بەوە تۆمەتبارکرد گوایە دەیەوێت بە پشتیوانیی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا دژایەتیی تورکیا بکات و نایەوێت خۆی لەگەڵ سیستمی نوێی سووریا بگونجێنێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو