رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا ژنێک سێ چەقۆی لە دەستگیرانەکەی دا و بە سەختی برینداری کرد.
رووداوەکە رۆژی شەممە 13-09-2025 لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا روویدا.
ژنەکە خاوەنی ئارایشتگایە و لەگەڵ دەستگیرانەکەی دەبێتە دەمەقاڵێیان.
ژنەکە لەناکاو چەقۆ دەردەهێنێت، سێ جار لە دەستگیرانەکەی دەدات و لە سێ شوێن برینداری دەکات.
دواتر تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و پیاوە بریندارەکەیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە.
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
بەگوێرەی راپۆرتی ساڵانەی دەزگای ئوموت، پار لە تورکیا و باکووری کوردستان 3 هەزار و 801 رووداوی تووندوتیژی تۆمارکراون کە بەهۆیانەوە 2 هەزار و 370 کەس کوژراون.
هەروەها لە 607 رووداودا چەقۆ و کەرەستەی هاوشێوە بەکارهێندراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ