یاریدەدەری ئەردۆغان: ئەگەر پرۆسەی چارەسەری سەربگرێت خەرجیی شەڕ دەچێتە گیرفانی خەڵکەوە

14-10-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یاریدەدەری سەرۆکی ئاکپارتی لە گوتارێکیدا کە لە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستان پێشکێشی کرد، رایگەیاند، ئەگەر پرۆسەی چارەسەری سەربگرێت، خەرجیی شەڕ دەچێتە گیرفانی خەڵکەوە.
حەسەن بەسری یاڵچن، یاریدەدەری سەرۆکی ئاکپارتی تێڕوانینی ئەرێنیی پارتەکەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری دووپات کردەوە و گوتی: "ئەگەر ئەمڕۆ باسی ئەگەری 'تورکیای بێ تیرۆر' بکەین، ئەمە بەهۆی بوونی تورکیایەکی بەهێزەوەیە. ئەگەر ئەمە بە ئەنجام بگات و لە تورکیادا پرسێک بەناوی تیرۆر نەمێنێت، ئەگەر کۆڵان، کانیاو، چیا و گردەکانی ئاسایشیان پێ بگات، ئەو ملیار دۆلار و تریلیۆن دۆلارەی لەوە خەرج دەکرا، لە گیرفانی ئێمەدا دەمێنێتەوە". 
یاڵچن هەروەها رایگەیاند، ئەو تورکیایەی جاران نەما، کە نەیدەتوانی پەکەکە لە سنوورەکانی خۆیدا دەربکات.
 
رووی دەمی لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد و گوتی: "تەنانەت لەو سەردەمانەی هێزمان بەگوێرەی پێویستیش نەبوو، نەتانتوانیوە شتێک بەدەستبهێنن. ناتوانن ئەم کارە لەڕێی تیرۆرەوە تەواو بکەن."
بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی ئاکپارتی و حکومەتی تورکیا، لە پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستاندا گوتاری تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری پێشکێش دەکەن و روونکردنەوە دەدەن. بەتایبەتی ئەمەش لەدوای رێنماییەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا کە داوایکرد، وردەکاریی پرۆسەکە بۆ خەڵک بخەنەڕوو و رێگری لە گێرەشێوێنی بکەن. 
هەموو ئەمانە لەکاتێکدان کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆنە گشتگیرەکەی پەرلەمانی تورکیا کە تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری دامەزراوە، لەگەڵ چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بەردەوامن. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە