رووداو دیجیتاڵ
بەپێی راپۆرتێکی فیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی رەنجدەرانی تورکیا DİSK، لە تورکیا و باکووری کوردستان لە هەر 10 گەنج شەشیان واتە (60٪) بێکارن و ناشخوێنن.
بەشی توێژینەوەی گشتیی کارەکانی دیسک ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی ئایاری 2025 راپۆرتێکی بە ناونیشانی "کارکردنی گەنجان لە تورکیادا" بڵاوکردەوە.
بەپێی راپۆرتەکە، لە سەرانسەری تورکیادا لە هەر 10 گەنج شەشیان ناتوانن بەشداری لە کار و خوێندن بکەن. هەروەها لە 10 گەنج نۆیان لە هیچ سەندیکایەک تۆمار نەکراون. رێژەی بێکاری گەنجان گەیشتووەتە 37.3٪ و لە هەر چوار دەرچووی زانکۆ، یەکێکیان بێ کارە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، تەنیا 39.5٪ـی گەنجان کە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 24 ساڵیدایە بەشداری لە کار دەکەن و 60.5٪یان بێکارن.
لە نێو گەنجاندا رێژەی ژنانی بێکار 26.4٪ ـە، کە دەکاتە نزیکەی یەک ملیۆن و 490 هەزار کەس، رێژەی پیاوانی بێکاریش 51.7٪ ـە، کە دەکاتە نزیکەی سێ ملیۆن و 119 هەزار کەس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ