سەزگین تانریکوڵو: دەمیرتاش بە وریاییەوە چاودێریی پرۆسەی ئاشتی دەکات

15-07-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانتارێکی جەهەپە لە بازنەی ئامەد سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە و سەلچوک مزراکلین، سەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانی ئامەدی کرد، کە لە زیندانی ئەدیرنەن.
 
سەزگین تانریکوڵو، پەرلەمانتاری پارتی گەلی کۆماری - جەهەپە ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تەممووزی 2025 دوای سەردانەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامی دەمیرتاشی بڵاوکردەوە.
 
تانریکوڵو دەڵێت، "سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، بە وریاییەوە چاودێریی ئەو پرۆسەیە دەکات کە ئێمە تێیداین، هەوڵدەدات بۆئەوەی ئاشتی لە تورکیا بەرقەرار بێت و هەمیشەیی بێت، بەشداری دەکات و بەردەوام دەبێت لە بەشداریکردن."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو پەرلەمانتارەی جەهەپە دەڵێت، "دەمیرتاش هیوای خواست جارێکی دیکە لە رۆژانی خۆش، رۆژانی پڕ ئاشتی و رۆژانی دادپەروەرانەدا کۆببینەوە."
 
دوای ئەوەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا بۆ جاری سێیەم داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی کرد، دەم پارتی بۆ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ و زیندانییەکانی دۆسیەی کۆبانێ داواکاریی پێشکێش کرد.
 
ئۆزتورک تورکدۆغان، یاریدەدەری هاوسەرۆکی دەم پارتی رۆژی 12ی تەممووز لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "ئێمە چاوەڕێ دەکەین بەڕێز دەمیرتاش هەفتەی داهاتوو ئازاد بکرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو