رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانیش پرۆسەی چارەسەرییە.
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی کۆماری تورکیا، کۆبوونەوەکە کاژێر 04:00ی ئێوارە دەستپێدەکات.
پێشهاتەکانی دەرەوە و دۆخی نێوخۆی تورکیا تاوتوێ دەکرێن؛ رۆڵی تورکیا لە هەوڵەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی غەززە دەخرێتە بەرباس.
یەکێکی دیکە لە بابەتەکانی کارنامەی کۆبوونەوەکە سیستمی پەروەردە دەبێت.
یوسف تەکین، وەزیری پەروەردەی تورکیا پلانی تایبەت بە کەمکردنەوەی ماوەی خوێندن لە 12 ساڵەوە بۆ 11 ساڵ کردووە و بریارە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا بە گرافیک وردەکاری پێشکێش بکات.
لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆگرامی بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسانیش دەخرێتە بەرباس.
پێش ئەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی بەڕێوەبردنی ناوەندیی ساڵی 2026 رۆژی هەینی پێشکێشی پەرلەمانی تورکیا بکرێ، هەڵسەنگاندن بۆ ئامادەکاریی بودجە دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ