لە ئیستەنبووڵ پڕۆژەیەکی میترۆ رووخا؛ کرێکارێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکە بریندارن

15-11-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پرۆژەیەکی بیناسازیی وێستگەی مێترۆ دا داڕمان روویدا؛ کرێکارێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش دیکە بریندارن.
 
لە پرۆژەیەکی بیناسازیی ناوچەی بێشیکتاشی ئیستەنبووڵدا کاژێر 9ی شەوی شەوی شەممە 15-11-2025 داڕمان لە نهۆمی شەشەمی پرۆژەکە و لەکاتی رۆکردنی کۆنکریت روویدا.
 
سەرەتا دوو کرێکار لە شوێنی رووداوەکەوە خۆیان رزگار کرد. هەروەها دوو کرێکاری دیکەش لەلایەن ستافی بەرگریی شارستانییەوە بە برینداری رزگار کران و دواتریش رادەستی ئەمبوڵانس کران و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە. 
 
دوای نزیکەی کاژێرێک، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە شوێنی رووداوەکەوە رایگەیاند، یەکێک لەو کرێکارانە گیانی لەدەستدا.
 
پێشتر عەبدوڵڵا ئیمرە گیونەر، بەرێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی ئیستەنبووڵ رایگەیاندبوو، سێ لەو کرێکارانە پێویستیان بەوە بوو بگوازرێنەوە نەخۆشخانە. 
 
هەروەها گوتبووی:"یەکێکیان برینەکەی سووکە، بەڵام تەندروستیی دوو کرێکارەکەی دیکە ناجێگیرە و چەندین برین لە جەستەیان دا هەیە".
 
شوێنی داڕمانەکە وێستگەی کاباتاشە و لەوکاتەی رووداوەکە تێیدا روویداوە، کارکردن لەو پرۆژەیەدا بەردەوام بووە.
 
میدیای تورکیا بڵاویکردەوە و ئاماژەکراوە کە هێشتا هۆکاری داڕمانەکە نەزانراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە