راپرسییەک لە باکووری کوردستان و تورکیا: 35.8٪ـی دەنگدەران پاڵپشتی لە ئاکپارتی دەکەن

16-04-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی دوایین راپرسی ناوەندی توێژینەوەی گەنار، جیاوازی نێوان دەنگی پارتی دەسەڵاتدار و پارتی سەرەکی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا تەنیا 0.2٪ـە. 
 
ئیحسان ئاکتاش، سەرۆکی ناوەندەکە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئەنجامی راپرسییەکەی بڵاوکردووەتەوە کە لە رۆژانی 9-12ـی نیسانی ئەم ساڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا کراوە. 
 
لە راپرسییەکەدا پرسیار لە بەشداربووان کراوە: "ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبژاردن بکرێ، دەنگ بە کام لایەن دەدەیت؟"
 
لە راپرسییەکدا رێژەی دەنگی لایەنەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
 
پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی): 35.8٪
 
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە): 35.6٪
 
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی): 9.0٪
 
پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە): 8.8٪
 
پارتی زافەر: 2.5٪
 
پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ: 2.4٪
 
ئیی پارتی: 2.3٪
 
پارتی ئاناهتار: 1.2%
 
پارتی کرێکارانی تورکیا: 1.0%
 
ئەوانی دیکە: 1.4٪
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت پرۆسەی چارەسەری سەردەکەوێت

نوعمان کورتوڵموش جەختی لە گرنگیی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی داواکارییەکانی ئێزدییەکان کردەوە و گوتی: "ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر، سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان و هەوڵی ئەوانەی دەیانەوێت پرۆسەکە بەلاڕێدا بەرن، تیشکی خستووەتە سەر سەرکەوتن و بە سەرکەوتنیش کۆتایی دێت."