رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار رۆژی دووشەممە 19ـی ئایار سەردانی چیای گابار لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان دەکات و پێشبینی دەکرێت دەربارەی پرۆسەی خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداریی پەکەکە پەیامێک بڵاوبکاتەوە.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، وەزارەتی وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان لە 19ـی ئایاری 2025 کە یادی ئەتاتورک و جەژنی وەرزش و لاوانە لە تورکیا، لە کێڵگەی نەوتی چیای گابار بەرنامەیەکی تایبەت رێکدەخات.
لەسەر بانگهێشتی ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بەشداری لە بەرنامەکەدا دەکات و لەگەڵ گەنجان کۆدەبێتەوە.
نوعمان کورتوڵموش و نزیکەی 50 پەرلەمانتاری دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆن بەشداری لە بەرنامەکەدا دەکەن و پێشبینی دەکرێت کورتولموش دەربارەی ئەو پرۆسەیەی بەڕێوەدەچێت پەیام بدات.
لە ساڵی 2021 لە چیای گابار نەوت دۆزرایەوە و ئێستا رۆژانە زیاتر لە 80 هەزار بەرمیل نەوت لەو کێڵگەیە بەرهەم دەهێنرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ