سەرۆکی تورکیا بۆ هاوتا ئێرانییەکەی: ئامادەین رۆڵ بگێڕین

16-06-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بە تەلەفون لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران قسەی کرد و باسیان لە شەڕی ئێران و ئیسرائیل کرد.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 16ی حوزەیرانی 2025 لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و پزیشکیاندا پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان تاوتوێ کراون.

ئەردۆغان بە پزیشکیانی رایگەیاندووە کە زنجیرەیەک پەیوەندی لەگەڵ سەرکردەکان سەبارەت بە قۆناخی پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئەنجامداوە، تورکیاش ئامادەیە رۆڵی ئاسانکاری بگێڕێت بۆ کۆتاییهاتنی دەستبەجێی ململانێکان و گەڕانەوە بۆ دانوستاندنە ئەتۆمییەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."