فەرماندەی پێشووی هێزی دەریایی تورکیا: ئامانجی ئیسرائیل و ئەمریکا دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانە

16-06-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەی پێشووی هێزە دەریاییەکانی تورکیا سەبارەت بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەڵێت، ئامانج لێی هەڵگیرساندنی شەڕی نێوخۆ و دابەشکردنی ئێرانه. ئاماژە بەوەش دەکات، ئیسرائیل و ئەمریکا دەیانەوێت دەوڵەتی کوردستان دابمەزرێنن.
 
جاهید یایجی، فەرماندەی پێشووی هێزە دەریاییەکانی تورکیا لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکدا سەبارەت بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران قسەی کرد.
 
فەرماندەی پێشووی هێزە دەریاییەکانی تورکیا دەڵێت، ئیسرائیل و ئەمریکا کار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گەورە دەکەن و ئامانجیان داگیرکردنی ئێران نییە، بەڵکو دروستکردنی پشێوییە لەنێو ئەو وڵاتە و دەستپێکردنی شەڕی نێوخۆیە تێیدا.
 
یایجی ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لە هەنگاوە هەرە گرنگەکانی ئەم پڕۆژەیە، دامەزراندنی دەوڵەتێکە بەناوی کوردستان. باسی لەوەش کرد، هەوڵ دەدرێت پارچەیەک لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای ئێران بەو دەوڵەتەوە بلکێندرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گولجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی و گوتەبێژی ئینیسیاتیڤی یەکێتیی دیموکراتیک

دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی دەکات

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکات لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی و داواکاریی خوێندن بە زمانی دایک بکات؛ دەشڵێت: "سیاسەتی 'یەک زمانی' یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پرسی کورد."