ژنێکی تورک: لە داخی یەکێتیی کوردان لە 4 مانگدا 16 کیلۆم کەمکردووە

16-11-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ژنێک لە تورکیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەهۆی یەکێتیی کوردانەوە لە ماوەی 4 مانگدا 16 کیلۆ لە کێشی دابەزیوە و چرچ و لۆچ کەوتووەتە مل و گەردەنی.
 
ماوەی چەند رۆژێکە گرتەی ڤیدیۆیی ئەو ژنە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا و باکووری کوردستانی تەنیوە. ژنەکە کە ناو و شوێنەکەی دیار نییە، رەخنە لە دەوڵەتی تورکیا دەگرێت بەوەی، رێگەی بۆ کورد خۆشکردووە یەکگرتوو بن.
 
لە ڤیدیۆکەدا چرچ و لۆچی ملی نیشان دەدات و دەڵێت، "سەیرکە.. سەیرکە..! پێشتر ئەمانە نەبوون. لە ماوەی ساڵێکدا دروست بوون. دەزانن هۆکاری چییە؟ لەڕاستیدا ساڵێکیش نا، لە ماوەی 4 مانگ وای لێهات. لە 4 مانگدا 16 کیلۆ کێشم دابەزی. هۆکارەکەی بڵێم؟ یەکێتیی کوردان! یەکێتیی کورد. تورکیا ئەمەی کرد".
 
ئەو ژنە بە گشتی رەخنە لە یەکێتیی نەتەوەکان لە تورکیا دەگرێت و دەڵێت، "یانیش دەڵێن یەکێتیی موهاجیرانی بولگاری! نەکەن بڵێن برامانن! نەکەن! ئێوە ئەمەتان بە من کرد. هەموو شتێک روونە".
 
کاردانەوەی زۆر، بەتایبەتیش لەلایەن کوردەوە سەبارەت بە هەڵوێستی ئەو ژنە هەیە. بەشێکیان ئاماژە بە پرۆسەی چارەسەری دەکەن و دەڵێن، هەوڵی هاوشێوە زۆرن بۆ شێواندنی پرۆسەکە.
 
لە 1-10-2024ــەوە پرۆسەی چارەسەری بە دەستپێشخەریی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) و پشتیوانیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و رۆڵی کارای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەستیپێکردووە.
 
بەشێکی دیکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان رەخنە لەو ژنە دەگرن و بە نموونەی نەژادپەرستی و هەوڵی بڵاوکردنەوەی ناوی دەبەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە