ئەردۆغان بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزدا دەکات

17-03-2025
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی پارتەکەی رایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا لە ئیستەنبووڵ بەشداری لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا دەکات.
 
لەدوای کۆبوونەوەی ناوەندی بەڕێوەبردن و بڕیاری پارتی دادوگەشەپێدان، کە ئێوارەی دووشەممە، 17-3-2025، لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، عومەر چەلیک، گوتەبیژی پارتەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا تەوەرەکانی رۆژەڤی پارتەکەی خستنەڕوو.
 
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی بەشداریکردنی ئەردۆغان لە ئاهەنگەکانی نەورۆز، چەلیک گوتی: "رۆژی 21- ئادار کاژێر 3ی دوای نیوەڕۆ لە ئیستەنبووڵ پرۆگرامی نەورۆز بە بەشداریکردنی بەڕێز سەرۆککۆمارمان بەڕێوەدەبەین. نەورۆز جەژنێکە بۆ گەیاندنی پەیامی برایەتی لە جیهانی تورکەوە تاوەکو رۆژهەڵات، میزۆپۆتامیا و بەلقان. چاوەڕوانی هەمووان دەکەین".
 
ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، لە تورکیا دەست بە ئاهەنگ و پرۆگرامی پیرۆزبایی دەکرێت. 
 
دەم پارتی چالاکترینی تورکیا و باکووری کوردستانە لە رێکخستنی ئاهەنگ و پیرۆزباییەکانی نەورۆز.
 
ئەو پارتە ساڵانە بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو، لە شار و شارچکەکاندا ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە