رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەڵێ، بەئامانجگرتنی کارمەندانی راگەیاندن و خەڵکی سڤیل و هێرشکردنە سەر دامەزراوەی رادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێران کۆمەڵکوژییەکی ئاشکرایە.
فەخرەدین ئاڵتون، ئەمڕۆ سێشەممە 17ـی حوزەیرانی 2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی سەبارەت بە شەڕی ئیسرائیل و ئێران بڵاوکردەوە.
فەخرەدین ئاڵتون نووسیویەتی: "هێرشکردنە سەر رۆژنامەڤان و کارمەندانی راگەیاندن کارێکی دڕندانەییە؛ هیچ پاساو و پاساوێکی یاسایی بۆ ئەو هێرشە نییە. ئیسرائیل بەو تاوانانەی ئەنجامی داون تایبەتمەندی دەوڵەتبوونی خۆی لەدەستداوە، دیواری ئەستوور لەنێوان خۆی و ئاشتییەکی بەردەوام دروست دەکات."
فەخرەدین ئاڵتوون دەشڵێت، "وەک تورکیا ئەم هێرشە دڕندەییە شەرمەزار دەکەین، هاوخەمی خۆمان بۆ گەلی ئێران دەردەبڕین بۆ ئەو ئەندامانەی رۆژنامەڤانانەی گیانیان لەدەستداوە. داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین رێوشوێن بگرێتەبەر دژی دەستدرێژی ئیسرائیل و بێباکییەکەی کە ناوچەکەی خستووەتە نێو ئاگرەوە".
شەڕی ئیسرائیل و ئێران لە پێنجەمین رۆژیدا بەردەوامە و دوێنێ ئیسرائیل دەزگای رادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئێرانی کردە ئامانج.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ