پەرلەمانی تورکیا یاداشتنامەی ناردنی سەربازی بۆ سووریا پەسند کرد

17-07-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیا یاداشتنامەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی لە بارەی ناردنی سەرباز بۆ سووریا پەسند کرا.
 
رۆژی چوارشەممە، 17ـی تەمموزی 2025، لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەماندا، یاداشتنامەی سووریا بە واژۆی نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمان خوێندرایەوە.
 
لە یاداشتنامەکەدا هاتووە: "ئێمە رایدەگەیەنین کە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دڵنیابوون لە ئاشتی، سەقامگیری، ئاسایش و ئارامیی ناوچەکەمان، هەروەک چۆن تائێستا کردوومانە. ئێمە جارێکی دیکە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە و رێوشوێنی کاریگەر، بەردەوام و یەکلاکەرەوە دژی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بگرنەبەر، کە قەیرانی ناوچەیی زیاتر دەکات و هەڕەشە لە ئاشتی جیهان دەکات."
 
یاداشتنامەکە بە دەنگی پەرلەمانتارانی ئاکپارتی، جەهەپە، مەهەپە، ئیی پارتی و یەنی یۆل پەسند کرا، بەڵام پەرلەمانتارانی دەم پارتی "بێلایەن" مانەوە.
 
یاداشتنامەکە رێگە بە سوپای تورکیا دەدات لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان ئۆپەراسیۆنی سەربازی بکات.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی

پەرلەمانتارێکی ئیی پارتی هەڕەشە لە پەروین بوڵدان دەکات

پەرلەمانتارێکی ئیی پارتی لە پەرلەمانی تورکیا بە تووندی وەڵامی پەروین بوڵدان دەداتەوە و هەڕەشەی لێدەکات کە "جارێکی دیکە زمانی ژەهراوی بەرامبەر بورساسپۆر بەکارنەهێنێت." ئەمەش دوای ئەوە هات بوڵدان سەرکۆنەی سووکایەتیکردنی بە لەیلا زانا لەلایەن هاندەرانی ئەو یانەیەوە کردبوو.