تورکیا
Notepad More Tools Delete Icon Download Icon Copy Icon Preferences Play Ambient Noise Play Writing Timer Share Notes across system apps Activate Floating Window About هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە: AA 44 characters • 7 words
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێت جارێکی دیکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بکاتەوە، بەڵام هۆشداری دەدات کە بەهۆی دواکەوتنی پڕۆسەی تێکەڵبوون لەگەڵ سوپای سووریا "ئارامیی لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکە نامێنێت."
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-12-2025 لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی TRT World ـی تورکی گوتی: "هیوادارین کێشەکان لە رێگەی دیالۆگ، دانوستاندن و ئاشتییانەوە چارەسەر بکرێن. نامانەوێت ناچاربین جارێکی دیکە پەنا بۆ رێگەی سەربازی ببەینەوە."
فیدان کە هێزەکانی هەسەدە وەک باڵی یەپەگە ناودەبات، نیگەرانیی ئەنقەرەی لە دواکەوتنی جێبەجێکردنی رێککەوتنی یەکخستنەوەی هێزەکان دەربڕی و گوتی: "دەبێت هەسەدە لەوە تێبگات کە ئارامیی لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکە نامێنێت."
وەزیری دەرەوەی تورکیا داوا دەکات هەسەدە بگاتە ئەو خاڵەی پابەندییەکانی لە چوارچێوەی رێککەوتنی 10ـی ئادار جێبەجێ بکات.
هاکان فیدان گوتی: "هەموو کەس چاوەڕێی ئەوە دەکات پابەندی ئەو رێککەوتنە بن بەبێ دواکەوتن و شێواندن، چونکە نامانەوێت هیچ لادانێک لەو رێککەوتنە ببینین."
لە 10ـی ئاداری ئەمساڵ (2025)، رێککەوتنێک لەنێوان مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لە دیمەشق واژۆ کرا.
رێککەوتنەکە لە 8 خاڵ پێکهاتووە؛ یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکان تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدەیە لەگەڵ سوپای سووریا، کە تورکیا وەک مەرجێک بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و دەستنەکردن بە ئۆپەراسیۆنی نوێ چاوی لێدەکات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ