ڤیدیۆ.. پاسێک لە ئیستەنبووڵ دەکەوێتە نێو دەریاوە

17-08-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پاسێکی هێڵی گواستنەوەی تایبەت لە ئیستەنبووڵ بە هۆکارێکی نادیار کەوتە نێو دەریا، بەڵام هیچ سەرنشینێکی تێدا نەبوو.
 
رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-8-2023 لە ناوچەی ئەمینۆنو-ی ئیستەنبووڵ روویدا. پاسەکە لە کاتی وەستان بووە و هیچ شۆفێرێک و سەرنشینێکی تێدا نەبووە. لە شوێنی وەستانی خۆیدا بووە و کوژاوەتەوە. بە گوتەی ژمارەیەک شایەتحاڵ، کە لە کاتی رووداوەکەدا لەوێ بوون، پاسەکە لەناکاو جووڵەی کردووە و کەوتووەتە نێو دەریا. 

 

 
 
تیمەکانی پۆلیس و بەرگریی شارستانیی ئیستەنبووڵ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.  بەشێک لە شۆفێران باس لەوە دەکەن کە شۆفێری ئەو پاسە برێکی رانەکێشاوە، بۆیە ئەوە روویداوە. 
 
رەمەزان شاهین کە شۆفێری ئەو پاسەیە دەڵێت، "من پاسەکەم وەستاندبوو و هیچ کێشەی نەبوو، بەڵام دوای ئەوەی بە تەواوی لێی دوورکەوتمەوە و ویستم بە ئۆتۆمبیل بڕۆم، بینیم پاسەکە دەستی بە جووڵە کرد و نەوەستا تاوەکو کەوتە نێو دەریا. راستییەکەی نازانم چی روویدا."

 

 
 
دوای چەند کاژێرێک تیمەکان پاسەکەیان لەڕێی کرێنەوە لەنێو دەریا دەرهێنا.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."