رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ هەینی سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ماڵپەری فەرمیی خۆی رایگەیاند، رۆژی هەینی 17ی تشرینی یەکەمی 2025 یۆهان ڤادێفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ هاوتاکەی لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا، کاری هاوبەشی پیشەسازیی بەرگری و ئاگربەستی غەززە لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەی هاکان فیدان و یۆهان ڤادێفول دەبن.
وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات هەروەها لەسەر هاوکاریی ئابووری و بازرگانیی نێوانیان گفتوگۆ دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت لە چوارچێوەی میکانیزمی (بەرنامەی کاری ئاسایشی ئەورووپا) ـیدا دەرفەتەکانی هاوکاریی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا هەڵبسەنگێندرێن.
لەلایەکی دیکەوە، چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە ماوەی داهاتوودا راوێژکاری ئەڵمانیا فرێدریش مێرتس سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ