لە باکووری کوردستان و تورکیا 1558 کەس بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستبەسەر کران

17-12-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ماوەی سێ رۆژدا لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستیان بەسەر 1335 چەکی بێ مۆڵەتدا گرتووە و 1558 کەسیشیان دەستبەسەر کردووە.
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ (یەکشەممە، 17ـی کانوونی یەکەمی 2023) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی کەسانی هەڵگری چەکی بێمۆڵەت و قاچاخچیێتی بە چەک، کە لە 72 پارێزگادا کراون، دەست بەسەر 1335 چەکی بێمۆڵەتدا گیراوە و 1558 کەسیش دەستبەسەر کراون.
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا لەبارەی وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکان روونیکردووەتەوە، لە ئیستەنبووڵ دەست بەسەر 179 دەمانچە و یەک تفەنگدا گیراوە و 225 کەس دەستبەسەر کراون؛ لە ئەنقەرە دەست بەسەر 58 دەمانچە و یەک تفەنگدا گیراوە و 62 کەس دەستبەسەر کراون؛ لە ئادانا دەست بەسەر 49 دەمانچەدا گیراوە و 75 کەس دەستبەسەر کراون؛ لە ئیزمیر دەست بەسەر 48 دەمانچەدا گیراوە و 92 کەس دەستبەسەر کراون، لە رووهاش دەست بەسەر 40 دەمانچەدا گیراوە و 60 کەس دەستبەسەر کراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە