ئەردۆغان: نابێت سووریا ببێتە لانکەی تیرۆریستان

17-12-2024
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا باسیان لە بەرەنگاربوونەوەی هەسەدە و داعش کردووە.
 
دوای کۆبوونەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا کە رۆژی سێشەممە،17-12-2024، لە کۆشکی کۆماریی تورکیا بەرێوەچوو، کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییان سازکرد.
 
ئەردۆغان کە بەردەوام هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە باڵی پەکەکە دادەنێت و دەڵێت، نابێت لە داهاتووی سووریادا پێگەیان هەبێت. لە کۆنفراسە رۆژنامەڤانییەدا گوتی: "بێگومان پێویستە لەم قۆناخەدا وڵاتەکە لەوە دەربهێندرێت ببێتە لانکەی تیرۆر. بەرەنگاربوونەوەی داعش، پەکەکە و باڵەکانی لە سەرووی ئەو تەوەرانە بوو کە باسمان کردن".
 
ئەردۆغان سەبارەت بە دۆخی سووریا قسەیکرد و جەختیکردەوە کە تورکیا رۆڵی یەکلاکەرەوە لە پێشهاتەکاندا دەبینێت و گوتی:"تەوەری سەرەکیی دیدارەکەمان پەیوەندییەکانمان و ئەو هەنگاوانە بوون لەپێناوی بەهێزکردنیان. پێمڕاگەیاندن چاوەڕێ دەکەین هەنگاوێک بنێن کە لەڕێیەوە تورکیا لە بابەتی ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەورووپا بەهێزتر بێت. هەروەها پێمگوت پێویست ناکات، ئەندامێتیی تورکیا بکرێتە دیلی رۆژەڤی لەبارچووی هەندێک لە وڵاتانی ئەندام".
 
سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها رەخنەی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت بەوەی بەگوێرەی پێویست بەهانای خەڵکی سووریاوە نەچوون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو