میتحەت سەنجار بوو بە ئەندامی نوێی شاندی ئیمراڵی

18-06-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

میتحەت سانجار پەرلەمانتاری مێردین-ی دەم پارتی و ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە، بووە ئەندامی نوێی شاندی ئیمراڵی. چاوەڕوان دەکرێت شاندەکە لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بکات.
 
دوای ئەوەی سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە 3ی ئایاری ئەم ساڵ، دوای 18 رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبووڵ، کۆچی دواییکرد. چاوەکان لەسەر ئەوە بوون کێ لە شوێنی ئۆندەر دەبێتە ئەندامی شاندەکە.
 
ناوەندی راگەیاندنی دەم پارتی دەڵێت، بەرپرسانی دەم پارتی دوای ئەنجامی گفتوگۆ، بڕیاریان دا میتحەت سانجار پەرلەمانتاری مێردین-ی دەم پارتی و ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە بچێتە ناو شاندەکە.
 
لە شاندی ئیمراڵیدا سەرەتا پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری وان و سری سورەییا ئۆندەر بەشدار بوون. دواتر ئەندامانی شاندەکە زیاد کران.
 
شاندەکە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ ئۆجەلان 21ی نیسانی ئەم ساڵ ئەنجامدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە