سەرۆکی جەهەپە: لە بەرامبەر هەوڵی کودەتایەکداین لە دژی سەرۆککۆماری داهاتوومان

19-03-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە دەستبەسەرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانی ئیستەنبووڵ بە "کودەتا" دەچوێنێت و دەڵێت، "لە بەرامبەر هەوڵی کودەتایەکداین لە دژی سەرۆککۆماری داهاتوومان."
 
ئۆزگور ئۆزەل، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ـی ئاداری 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "بڕیاردان لە جیاتی میلـلەت، بەکارهێنانی هێز بۆ جێگرتنەوەی ئیرادەی گەل یان بۆ رێگریکردنی کودەتایە. ئێستا هێزێک لە جووڵەدایە بۆ ئەوەی میلـلەت نەتوانێت سەرۆککۆماری داهاتووی خۆی دیاری بکات. لە بەرامبەر هەوڵی کودەتایەکداین لەدژی سەرۆککۆماری داهاتوومان."
 
دەشڵێت: "میلـلەتەکەمان دەوڵەتەکەی خۆی خۆشدەوێت، بەڵام ئەگەر لەلایەن کەسێکەوە دەوڵەت لە دژی میلـلەت بوەستێندرێتەوە، میلـلەت رێگەی پێنادات. دەسەڵاتی راستەقینە میلـلەتە و لە کۆتاییدا میلـلەت سەردەکەوێت. دیسان بەوشێوەیە دەبێت. ئێمە تەسلیم نابین. لە کۆتاییدا ئەوە روودەدات کە میلـلەت دەیڵێت و تورکیا سەردەکەوێت".
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کە لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ بەڕێوەچوو، هەڵیانکوتایەسەر ماڵی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ و دەستبەسەریان کرد. 
 
داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ رایگەیاند، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە/کەجەکە و گەندەڵی تۆماتبارە و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکاندا بێجگە لە ئیمامئۆغڵو فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ زیاتر لە 100 کەسی دیکە دەرکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندام پەرلەمانی دەم پارتی.

سری سورەییا ئۆندەر فۆبیای فڕۆکەی هەیە

دوو رۆژە، سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی کە هاوکات ئەندامێکی شاندی ئیمڕاڵیشە، تووشی پچڕانی شاخوێنبەری دڵی بووە (جەڵتە لێیداوە) و لە نەخۆشخانەیە.