سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: دەرفەتێکى مێژووییە

19-06-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و سەرۆکی 16 سەندیکای پارێزەرانی باکووری کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆسەى چارەسەری پرسی کورددا کۆبوونەوە.
 
نوعمان کورتوڵموش رۆژی چوارشەممە 18ـی حوزەیرانی 2025 لە پەرلەمانى تورکیا پێشوازى لە سەرۆکی 16 سەندیکای پارێزەرانی باکووری کوردستان کردو دەربارەی پڕۆسەى چارەسەرى پرسی کورد را و بۆچوونیانی وەرگرت. کۆبوونەوەکە بۆ میدیاکان داخراو بوو.
 
پەرلەمانى تورکیا دەربارەی کۆبوونەوەکە لە کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، سەرۆکى پەرلەمان لە کۆبوونەوەکەدا گوێی لە را و بۆچوون و داواکارییەکانی سەندیکاکانی ناوچەکە گرت و دەربارەی کار و چالاکییەکانیان زانیارى وەرگرت.
 
کورتوڵموش لە کۆبوونەوەکەدا گوتى: "ئەم پڕۆسەیە دەرفەتێکى مێژووییە و پێویستە بگۆڕدرێت بۆ پڕۆسەى یەکێتى و برایەتی. بۆ ئەوەى ئەم پڕۆسەیە بگۆڕدرێت بۆ هەوڵێکى هاوبەش بۆ پاراستنى رێز و شکۆی کوردان و شانازیی تورکان، پێویستە ئێمە هەموومان پێکەوە کار بکەین".
 
سەرۆکی پەرلەمان هەروەها گوتوویەتى: "گرنگ ئەوەیە کار بکرێت بۆ زیادکردنى هەستیاریی کۆمەڵایەتى و پشتیوانیی پڕۆسەکە".
 
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکى سەندیکای پارێزەرانی سەمسوور، ئاگری، ئێلیهـ، چەولیگ، بەدلیس، ئامەد، جۆلەمێرگ، ئیدر، قەرس، مێردین، مووش، روها، سێرت، شرنەخ، دێرسم، وان و ئارسڵان تاتار، پەرلەمانتارى ئاکپارتی شرنەخ بەشدار بوون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە