ئەمریکا کۆنسوڵخانەکەی لە ئادانای تورکیا داخست

19-10-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای خۆپێشاندانەکانی دژی ئیسرائیل لە تورکیا، ئەمریکا کۆنسوڵخانەی خۆی لە شاری ئادانا بە شێوەیەکی کاتی داخست.
 
دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، هاووڵاتییانی تورکیا لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە و لەبەردەم کۆنسوڵخانەکانی ئەمریکا لە ئیستەنبووڵ و ئادانا گردبوونەوە.
 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە رۆژی چوارشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2023 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیالمیدیا رایگەیاند، بەهۆی ناڕەزایەتییەکان دژی ئیسرائیل، بە شێوەیەکی کاتی کۆنسوڵخانەکەیان لە شاری ئادانا داخستووە و تاوەکو ئاگادارکردنەوەی دیکە ناکرێتەوە.
 
باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "لە چەند هەفتەی داهاتوودا پێشبینی دەکرێت بەهۆی رووداوەکانی ئیسرائیل و غەززەوە خۆپێشاندانی گەورە لە سەرتاسەری تورکیا بکرێن. ئەگەر بۆ مەبەستی ئاشتییانەش بکرێت، دەکرێت گردبوونەوەکان گەشە بکەن و تووندوتیژییان لێ بکەوێتەوە. ناڕەزایەتییەکان دەبنە هۆی هەبوونی پۆلیسی زیاتر و داخستنی رێگەوبان و کێشەی هاتووچۆ."
 
لە بەیاننامەکەدا فەرمان به کارمەندەکانی حکومەتی ئەمریکا کراوە، گەشتەکانیان بۆ کۆنسوڵخانەی ئادانا کەم بکەنەوە و ئەگەر ناچار نەبن نەچنە ئەو شوێنە.
 
دوای هێرش بۆسەر نەخۆشخانەیەکی غەززە کە نزیکەی 500 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، ناڕەزایەتییەکان لە تورکیا زیاتر بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە