لە تورکیا کەسێک ئۆتۆمبێلێکی رفاند، دوو کەسی کوشت و حەوتیشی بریندار کرد

19-10-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای باڵکئەسیری تورکیا، کەسێک ئۆتۆمبێلێکی رفاند و دوو کەسی کوشت و حەوتی دیکەی بریندار کرد، دوو لە بریندارەکان پۆلیسن. تۆمەتبارەکە لە کاتی رووبەڕوونەوە لەگەڵ پۆلیسدا کوژرا.
 
رووداوەکە شەوی شەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2025 لە گەڕەکی ئاڵتنکوم سەر بە شارۆچکەی ئەدرەمیتی باڵکئەسیر روویدا.
 
لە رووداوەکەدا کەسێک بە دەمانچە کەسێکی دیکەی کوشت و ئۆتۆمبێلەکەی رفاند. کاتێک پۆلیس ئاگادارکرایەوە، دوای کەوتن بۆ ئەوەی دەستگیری بکەن.
 
تۆمەتبارەکە کە ئۆتۆمبێلەکەی رفاندبوو، لە سێ گەڕەکدا کەسێکی دیکەی کوشت و پێنج کەسی دیکەش بریندار کرد. لە کاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پۆلیسدا دوو پۆلیسی بریندار کرد و خۆیشێ کوژرا.
 
هەر حەوت بریندارەکە لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەدرەمیت گوێزرانەوە.
 
ئیسماعیل ئوستا ئۆغڵو پارێزگاری باڵکئەسیر، لە نەخۆشخانە سەردانی بریندارەکانی کرد و رایگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە