لە ئەنقەرە گیانلەدەستدان بە کحولی ساختە گەیشتە 61 کەس

20-02-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ژمارەی ئەوانەی بەهۆی کحولی ساختەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 61 کەس، هەروەها 32ـی دیکەش لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکدان. 
 
بەگوێرەی ئاماری فەرمیی حکومەتی تورکیا، لە سەری ساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-2-2025 لە ئەنقەرە 61 کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە گیانیان لەدەستداوە و 36 کەسیش لە نەخۆشخانە خەوێندراون. 
 
حکومەت بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەسەر ئەو بابەتە و تاوەکو ئێستا 30 کەس بە بڕیاری دادگە زیندانی کراون. 
 
لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەری ساڵ، لە تورکیا و باکووری کوردستان دروستکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان بە شێوەی نایاسایی زیاتر دەبێت.
 
لە گەورەشارەکاندا لە پەناگە و لاکۆڵانەکاندا خواردنەوە کحولییەکان بە شێوەی نازانستی دروستدەکرێن کە رێپێدانی حکومەتیشیان نییە. بەو جۆرە کحولەش دەگوترێت "کحولی ساختە".
 
ساڵانە چەندین کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان بە کحولی ساختە گیان لەدەستدەدەن.  
 
لە پارێزگای ئیستەنبووڵ لە مانگی یەکی ئەم ساڵدا لانیکەم 90 کەس بە هۆی خواردنەوەی کحولی ساختە تەندروستییان تێکچوو و 38ـیان گیانیان لەدەستدا.
 
ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی کحولی ساختە دروست دەکەن، بەردەوامە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە