ئەردۆغان: ژمارەی دانیشتووانی تورکیا تاوەکو کۆتایی ئەم سەدەیە 10 ملیۆن کەس کەم دەکات

20-04-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە رێوڕەسمی کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون لە ئیستەنبووڵ ئاماژەی بە کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووانی تورکیا کرد و گوتی: "تورک لە ئەنادۆڵ بەخێرایی بەرەو بەساڵاچوون دەچێت".

بەشێکی گوتەکانی ئەردۆغان تایبەت بوو بە ژمارەی دانیشتووان و گوتی: "بەگوێرەی گەشبینانەترین بۆچوون، 10 ساڵی دیکە ژمارەی دانیشتووانی تورکیا لە زۆربوونەوە بەرەو دابەزین دەچێت. لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم دۆخەی ئێستا، لە کۆتایی ئەم سەدەیەدا چاوەڕێ دەکرێت دانیشتووانمان 10 ملیۆن کەم بکات. مێژوونووسێکمان چۆن باسی ئەمە دەکات؛ تورکیا بەرەو کابووس دەچێت و دانیشتووانی تورک لە ئەنادۆڵ بەخێرایی بەرەو بەساڵاچوون دەچێت. ئەگەر خەڵکی ئێمە فریای خۆی نەکەوێت، توانای ژیان لەم ناوچەیە لەدەستدەدات".
 
سەرۆککۆماری تورکیا کە هاوکات دامەزرێنەر و سەرۆکی ئاکپارتیشە، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ی لەم بابەتەدا تۆمەتبار کرد بەوەی رۆڵیان لە شێواندنی رەگەز هەیە و پشتگیری لە کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە (LGBT) دەکات.
 
لەبارەی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان لە نێوەڕاستی سەدەی رابردوودا، ئەردۆغان گوتی: "لە سەردەمی کۆماریدا، لە ساڵانی 1960، بە ئەنجامدانی کارێکی هەڵە کە کۆنترۆڵکردنی لەدایکبوون بوو، ژمارەی دانیشتووانی تورکیای کەمکردەوە. ئەمە بۆ وڵاتەکەمان هەڕەشەیەکی زۆر لە جەنگ خراپترە".
 
ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوو، لەکاتێکدا لایەنەکانی تورکیا بە بەربەرەکانێ لەگەڵ یەکدی سەرقاڵکرابوون، دەستی دەرەکی هاتووە و کاری لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی دانیشتووانی تورکیا کردووە.
 
ئەردۆغان جەختیشیکردەوە، لە وڵاتەکەیدا لەبری ماڵی دوو یان سێ ژووری، ئێستا کۆمپانیاکان زیاتر خانووی یەک ژووری و شێوازی ستۆدیۆ دروستدەکەن. هاوکات ئەمەی بە مەترسی وەسفکرد و گوتی: "ئیدی گەنجان لەو شوێنە بچووکانە دەژین و بە پێویستی نازانن ژیانی هاوژینی پێکبهێنن".
 
بەگوێرەی راپۆرتی رۆژی 30-3-2025 کە دامەزراوەی ئاماری تورکیا (تویک) بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی دانیشتووانی تورکیا و باکووری کوردستان 85 ملیۆن و 664 هەزار و 944 کەسە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو