رووداو دیجیتاڵ
نرخی خانووبەرە لە مانگی ئایاری ئەم ساڵ بەراورد بە هەمان مانگی پار لە تورکیا و باکووری کوردستان 3.4٪ بەرزبووەتەوە.
بانکی ناوەندیی تورکیا، پێوەری نرخی خانووبەرەی بۆ مانگی ئایار بڵاوکردەوە. بەپێی پێوەرەکانی نرخی خانووبەرە کە لەلایەن بانکی ناوەندیی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، نرخی خانووبەرە لە مانگی ئایاردا 3.4٪ بەرزبووەتەوە. لە هەمان ماوەدا بەرزبوونەوەی مانگانەی نرخی بەکاربەر بە 1.53٪ تۆمارکراوە.
بەپێی داتاکان، لە هەمان ماوەدا بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە لەسەر ئاستی ساڵانە 32.3٪ بووە.
داتاکان دەریانخستووە لە مانگی ئایاری ئەم ساڵ بەراورد بە مانگی پێشوو، زۆرترین بەرزبوونەوەی نرخ لە شارەکانی ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە و ئیزمیری تورکیا بووە. بەرزبوونەوەکە لە ئیستەنبووڵ 2.7٪، لە ئەنقەرە 3.8٪ و لە ئیزمیر 3٪ بووە.
بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە لە ئایاری ئەم ساڵ بەراورد بە هەمان مانگی پار لە ئیستەنبووڵ 32.6٪، لە ئەنقەرە 41.4٪ و لە ئیزمیر 31.1٪ بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ