سەرۆکی جەهەپە: لە سەردەمی تۆڕۆسی سپیدا پەکەکە بەهێزتر بوو

20-07-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، لەو سەردەمەی ئۆتۆمبیلی تۆرۆسی سپی خەڵکی دەکوشت، پەکەکە زۆر بەهێزتر بوو، چونکە ئەوکات ناحەقی و ستەمی زۆر کرا.
 
لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە ئیستەنبووڵ کە رۆژی شەممە 19-07-2025 لە ناوچەی کارتاڵ بەڕێوەچوو؛ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) گوتارێکی پێشکێش کرد.
 
لە بەشێکی گوتەکانیدا باسی لە سەرەتای ساڵانی 1990ـەکان کرد کە لە باکووری کوردستاندا خەڵکێکی زۆر لەلایەن دەوڵەتەوە و بە شێوازی جیاواز کوژران.
 
ئەو سەردەمە بە تۆرۆسی سپی دەناسرێت و ئۆزگور ئۆزەل لەمبارەیەوە گوتی، "ئەم وڵاتە بە سەردەمی زۆر سەختدا تێپەڕی. سەردەمێکی تاریک باڵی بەسەر رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتدا کێشابوو. لەو سەردەمەی بە (تۆرۆسی سپی) دەناسرێت، پەکەکە زۆر بەهێزتر بوو، چونکە ناحەقی و ستەمی زۆر کرا."
 
تۆرۆسی سپی چییە؟
 
لەو سەردەمەدا؛ سەرەتای ساڵانی 1990 لە باکووری کوردستاندا ژمارەیەکی زۆر خەڵک بە ناڕاستەوخۆ لەلایەن دەوڵەتەوە کوژران. ئەو تاوانانە وەکو دۆسیەی تاوانە بکەر نادیارەکان چوونە مێژووەوە.
 
زۆرجار بۆ ئەو تاوانانە ئۆتۆمبیلی جۆری تۆرۆسی سپی بەکاردەهێندرا. بە جۆرێک لەو سەردەمەدا خەڵک لەو جۆرە ئۆتۆمبیلە تۆقیبوون، چونکە لەگەڵ دەرکەوتنیان، خەڵکیان دەڕفاند یانیش دەیانکوشتن.
 
ئاکپارتی کە ساڵی 2001 لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان و هاوڕێکانی دامەزرا و ساڵێک دواتر حکومەتی وەرگرت، رەخنەی تووند لەو سەردەمە دەگرێت و بە تاریکی ناوی دەبات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو