یەکێتیی فەرمانبەرانی تورکیا: ئەگەر وەڵاممان نەدرێتەوە دەڕۆینە کۆشکی کۆماری

20-08-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە تورکیا و باکووری کوردستاندا زیاتر لە 4 ملیۆن فەرمانبەری کەرتی گشتی بە دروشمی "ئێمە کۆیلەی بەردەرگا نین، رەنجدەرین" دەستیان بە مانگرتن کردووە. 

حکومەت بۆ ساڵی 2026 پێشنیازی زیادکردنی مووچەی بە رێژەی 10% خستووەتەڕوو، بەڵام داواکارییەکە لە لایەن 9 کۆنفیدراسیۆن و 1 سەندیکاوە رەت دەکرێتەوە. 
 
پێشتر چەند جارێک کۆنفیدراسیۆنی فەرمانبەرانی تورکیا داوایان لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گوێیان بۆ بگرێت، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.
 
ئورهان یڵدرم، سەرۆکی گشتیی کۆنفیدراسیۆنی فەرمانبەرانی تورکیا رۆژی چوارشەممە، 20-8-2025 بە میدیاکانی راگەیاند: "ئەگەر هەتا سبەی ئێوارە، لەلایەن بەڕێز سەرۆککۆمارەوە بانگ نەکرێین، ئەگەر نەڵێت دەمەوێت راستییەکان لە ئێوە ببیستم، دڵنیابن دەڕۆینە کۆشک؛ ئەو شوێنەی بەڕێز سەرۆککۆمار دەنگمان ببیستێت".
 
ئەمڕۆ لە سەرتاسەری تورکیا، حەوت فیدراسیۆن بە پێشەنگیی (فیدراسیۆنی سەندیکاکانی کارمەندانی گشتی) مانگرتنیان راگەیاندوو. هەردوو فیدراسیۆنی دەسەڵاتپێدراو لەسەر مێزی دانوستاندنیش واتە (مەمور-سەن) و (تورکیا کامو-سەن) بە جیا چالاکی دەکەن.
 
فیدراسیۆنە بەشداربووەکان و ژمارەی ئەندامانیان:
 
کەسک KESK: 166.266 ئەندام 
مەمور-سەن: 1.078.831 ئەندام
تورکیا کامو-سەن: 560.060 ئەندام
بیرلەشیک کامو-ئیش: 189.332 ئەندام
دەمەکە: DMK: 106.508 ئەندام
چالیشان-سەن: 6.139 ئەندام
باسک: BASK: 4.524 ئەندام 
هاک سەن: HAK-SEN: 2005 ئەندام 
یورت سەن: YURT-SEN: 1589 ئەندام 
ئاسیم سەن: ASİM-SEN: 512 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە