رووداو دیجیتاڵ
گۆڕینی مامۆستایان لە قوتابخانەکانی ئامەدی باکووری کوردستان دا کێشەی بۆ قوتابیان دروستکردووە و وانەکانی پەکخستووە. بە گوتەی شارەزایان، گۆڕانکاریی بەردەوام وایکردووە قوتابیان نەتوانن خۆیان لەگەڵ دۆخەکە بگونجێنن.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە تورکیا و باکووری کوردستاندا نزیکەی 100 هەزار میلاکی بەتاڵ بۆ مامۆستایان هەیە. کەچی ژمارەی ئەو مامۆستایانەی چاوەڕێی دامەزراندنن گەیشتووەتە ملیۆنێک.
ئەگەرچی بۆشایی مامۆستا زۆرە، بەڵام بڕیارە 24ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ 15 هەزار مامۆستا دادەمەزرێندرێن.
86 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن
بەهۆی کەمیی ژمارەی دامەزراندن، دەرچووان بە ناچاری روو لە مامۆستایەتی بە گرێبەست و وانەبێژی دەکەن. بەگوێرەی ئاماری کۆمەڵەی "ئەیتیێم سەن" بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 لە 78 پارێزگا دا 86 هەزار و 136 مامۆستای وانەبێژ لەسەر ئەرکن. لەو مامۆستایانە 38 هەزار و 602ـیان دەرچووی کۆلێژی پەروەردەن، 39 هەزار و 463ـیان دەرچووی بەشەکانی دیکەی دەرەوەی پەروەردەن و 8 هەزار و 71ـیشیان دەرچووی پەیمانگەن.
لە ئامەد ژمارەکە 2 هەزار و 119یە
لە ئامەد 24 هەزار و 500 مامۆستای میلاک (دامەزراو) هەن، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژیش نزیکەی 2 هەزار و 119 مامۆستایە.
گۆڕینی بەردەوامی مامۆستایان لە رووی پەروەردەییەوە کاریگەریی جددی لەسەر منداڵان دروستکردووە.
شارەزایان دەڵێن ئەم دۆخە بۆ قوتابییانی قۆناخی بنەڕەتی کێشەیەکی هەستیارە. بەتایبەتی ئەو قوتابییانەی لە گوندەکان دەخوێنن زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ