رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سووتانی هۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵو گیانیان لەدەستدا گەیشتووەتە 66 کەس و 51 کەسیش بریندارن.
عەلی یەرلیکایا، لەبارەی ئەو ئاگرەی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 21-1-2025، لە هۆتێلێکی گەشتیاریی پارێزگای بۆڵوی تورکیا کەوتەوە رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە رووداوەکەدا گەیشتە 66 کەس و 51 کەسیش بریندارن.
هۆتێلەکە لە ناوەندی خلیسکينەی سەر بەفری کارتاڵکایا ـیە کە دەکەوێتە سەر لووتکەی چیای کۆرۆغڵو.
ئاگرەکە بەیانیی ئەمڕۆ بە هۆکارێكی نادیار لە نهۆمی چوارەمی هۆتێلەکە کەوتووەتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا بە تەواوی هۆتێلەکەدا بڵاوبووەتەوە.
بە گوتەی پارێزگاری بۆڵو، 234 میوان لە هۆتێلەکەدا بوون، ئاگرەکە کاژێر 3:30 خولەکی بەرەبەیان کەوتووەتەوە، بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە لە خواردنگەوە دەستیپێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ