رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سووتانی هۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵو گیانیان لەدەستدا بۆ 76 بەرزبووەوە.
عەلی یەرلیکایا گوتی: "ناسنامەی 52 تەرم دەستنیشانکراوە و 45 تەرم رادەستی ماڵباتەکانیان کراونەتەوە. ئەوانەی دیکە نەمانتوانیوە ناسنامەکانیان دەستنیشان بکەین. دوای ئەوەی تیمی تایبەتی دادپزیشکی لەڕێگەی دی ئێن ئەی ئەو ناسنامانەش دەناسێتەوە، ئەوانیش رادەست دەکرێن".
وەزیری ناوخۆی تورکیا راشیگەیاند، تیمی داواکاری گشتی دەستی بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە کردووە و تاوەکو ئێستا 9 کەس دەستگیر کراون.
هۆتێلەکە لە ناوەندی خلیسکێنەی سەر بەفری کارتاڵکایایە کە دەکەوێتە سەر لووتکەی چیای کۆرۆغڵو.
ئاگرەکە بەیانیی ئەمڕۆ بە هۆکارێكی نادیار لە نهۆمی چوارەمی هۆتێلە 12 نهۆمییەکە کەوتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا بە تەواوی هۆتێلەکەدا بڵاوبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ