سەڵاحەدین بەهائەدین بۆ هاکان فیدان: نیگەرانین لە دۆخی رۆژئاوای کوردستان

21-01-2026
وەرزێر خەلیل
وەرزێر خەلیل @redyar_xalel
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و "نیگەرانیی خۆی" بەرامبەر رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان و نەگەیشتن بە رێککەوتنی ئاشتی لەنێوان حکومەتی سووریا و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەربڕیوە.
 
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 21-1-2026، لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو.
 
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشوازی لە سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری یەکگرتوو و شاندی یاوەری کرد.
 
لە دیدارەکەدا ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو جەختی لەسەر پێویستی چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و دابینکردنی "مافە رەواکانی کورد" لە ناوچەکەدا کردووەتەوە، وەک بەشێک لە هەوڵەکانی حیزبەکەی بۆ سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
 
ماوەی زیاتر لە 8 رۆژە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای عەرەبیی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەردەوامە، سەرەڕای ئەوەی لە ئێوارەی سێشەممە ئاگربەستێکی چوار رۆژە راگەیێندرا. 
 
گرژییەکان لە دوای ئەوە دەستیپێکرد دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سووریا لە راگەیێندراوێکی بەپەلەدا ناوچەیەکی فراوانی لە باشووری رۆژهەڵاتی حەلەب وەک "ناوچەی سەربازیی داخراو" ناساند و داوا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد بۆ رۆژهەڵاتی فورات بکشێنەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەی ئەنقەرە، بەپێی راگەیێندراوی یەکگرتوو، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ستایشی رۆڵی یەکگرتووی ئیسلامی و کەسایەتیی ئەمینداری گشتیی حیزبەکەی کردووە لە "هەوڵە دڵسۆزانە و بەردەوامەکانیان" بۆ نزیککردنەوەی لایەنەکان.
 
هەروەها فیدان هیوای خواستووە، هەنگاوەکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا بگەنە ئەنجام و "ناوچەکە لە مەترسییەکانی شەڕ و ناکۆکی دووربکەوێتەوە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی گاز لە تورکیا

شۆکێکی وزە لە رێگەیە؛ جەنگی ئێران 10 ملیار دۆلار زیان لە تورکیا دەدات

هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، بازاڕی وزەی جیهانیی رووبەڕووی شۆکێکی گەورە کردووەتەوە؛ شارەزایان هۆشداری دەدەن کە ئەگەر نرخی نەوت بگاتە 100 دۆلار، تورکیا ناچار دەبێت 10 ملیار دۆلاری زیادە بۆ باجی وزە خەرج بکات.