ئاکپارتی لەبارەی پرسی کورد: لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدراوەتەوە

21-04-2025
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، دوای وەرگرتنی دەسەڵات، سەرەڕای هەڕەشەکان، بەڵام کۆتاییان بە سیاسەتی دژەکوردی حکومەتەکانی پێشووی تورکیا هێناوە.
 
دوای کۆبوونەوەی ناوەندی بەڕێوەبردن و بڕیاری ئاکپارتی عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا باسی تەوەرەکانی رۆژەڤی کرد و تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی ئاکپارتی لە بارەی پرسی کورد.
 
کۆبوونەوەکە ئێوارەی رۆژی دووشەممە، 21-4-2025، لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو و بەگوێرەی گوتەکانی عومەر چەلیک، یەکێک لە تەوەرەکانی پرۆسەی ئێستای چارەسەرییە کە لەلایەن هاوپەیمانی جمهوور (ئاکپارتی و مەهەپە) دەستیپێکراوە و دیدارەکانی بەردەوامن.
 
چەلیک بە ناڕاستەوخۆ پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ی تۆمەتبار کرد بەوەی ئێستا هەندێکجار لە بابەتی پرسی کورد رەخنە لە دەسەڵات دەگرێت.
 
گوتەبیژەکەی ئاکپارتی باسی لە هەنگاوەکانی پارتەکەی و بەتایبەتیش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەمبارەیەوە کرد و گوتی: "سیاسەتی رەتکردنەوە، نکۆڵی و پاکتاویی دژی هاووڵاتیانی کوردمان لە حکومەتەکانی پێشوودا پەیڕەو دەکران. بەڵام ئێمە لە سەردەمی دەسەڵاتماندا بە واژۆکردن لەسەر ریفۆرمی دیموکراسی، ئەو سیاسەتانەمان لادا. لە سەردەمێکی زۆر مەترسیدار و تاریکدا، سەرەڕای هەڕەشەی کوشتنی سیاسی، بە سەرۆکایەتیی سەرۆککۆمارمان لەسەر ئەو رێگەیە بەردەوام بووین. لە رابردووشدا هەنگاوی گرنگ نران".
 
ئێستا پرۆسەیەکی نوێی تایبەت بە پرسی کورد لە ئارادایە و لەلایەن دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە دەستیپێکراوە و رەجەب تەیب ئەردۆغان پشتگیری دەکات.
 
چەلیک گوتی: "ئێستاش بەو ئیرادەیەی بەڕێز سەرۆککۆمارمان و بەڕێز باخچەلی نیشانیان دا، هەروەها بەو بانگەوازە مێژووییە، لاپەڕەیەکی میژوویی نوێ هەڵدرایەوە".
 
گوتەبێژی ئاکپارتی: هیوادارین سرری سورەییا ئۆندەر چاک ببێتەوە بگەڕێتەوە ناومان 
 
نەخۆشکەوتنی کتوپڕی سرری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی کە هاوکات ئەندامی شاندی دەم پارتی-ئیمراڵییە، بووەتە رۆژەڤی تورکیا. 
 
گوتەبێژی ئاکپارتی لەمبارەیەوە گوتی: "هیوادارین چی زووە بگەڕێتەوە ناومان و دەست بە کارەکانی بکاتەوە. نزاکانمان لەگەڵ ئەودایە. دەبینین کە هاوڕێ پزیشکەکانمان چۆن گرنگی بە تەندروستیی ئەو دەدەن. لێرەوە سوپاسی خۆمان ئاراستەی تەواوی کارمەندانی تەندروستیی نەخۆشخانەکە دەکەین".
 
سرری سورەییا ئۆندەر سەرکردایەتیی شاندەکە دەکات و زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پارتەکانی تورکیا و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان سازکرد. 
 
سرری سورەییا بە شێوەیەکی کتوپڕ شەوی 15-4-2025 تەندروستیی تێکچوو و گەیێندرایە نەخۆشخانە.  بەگوتەی پزیشکان، ئۆندەر تووشی پچڕانی شاخوێنبەری دڵ بووە و ئێستاش لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبووڵ لە ژێر چاودێریی چڕە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە

داودئۆغڵو لەبارەی کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە: بڕیارێکی مێژووییە

سەرۆکی پارتی ئاییندە لە تورکیا کۆنگرەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە بە 'بڕیارێکی مێژوویی' ناودەبات و دەشڵێت، "لەوە گرنگتر چۆنێتی جێبەجێکردنیەتی."