دەوڵەت باخچەلی: کورد و عەلەوی هی ئێمەن

21-07-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی- مەهەپە، وەڵامی ئەو کەسانەی دایەوە کە رەخنەیان لە پێشنیازەکەی گرتبوو سەبارەت بە دانانی دوو یاریدەدەری کورد و عەلەوی بۆ سەرۆککۆمار و دەڵێت، ''عەلەویش هی ئێمەیە، کوردیش هی ئێمەیە". 
 
دەوڵەت باخچەلی رۆژی دووشەممە، 21ـی تەممووزی 2025  لەبارەی پێشنیازەکەی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ''لە قۆناخێکدا کە تورکیا هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپێش دەچێت، هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە کراوە کە لە دوو یاریدەدەرەکەی سەرۆککۆمار یەکێکیان عەلەوی و ئەوی دیکەیان کورد بێت. پەیوەستکردنی ئەم پێشنیازە فیکری و سیاسییە بە لوبنانەوە، شێواندن و بەلاڕێدابردنێکی بەمەبەستە.'' 
 
باخچەلی، لە 18 ـی تەمموزی 2025 لە کۆبوونەوەیەکی داخراوی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی و دەستەی دیسپلینی ناوەندی حیزبەکەی، گوتبووی: ''با سەرۆککۆمار دوو یاریدەدەری هەبێت، یەکێکیان کورد و ئەوی دیکەیان عەلەوی بێت.'' 
 
باخچەلی دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەی 18ـی تەممووز، لەلایەن بەندەوە هەڵسەنگاندن بۆ بابەتە گەرمەکان کراوە کە پەیوەندییان بە تورکیاوە هەیە. لەنێو ئەمانەدا، بێگومان گرنگییەکی زۆر بە قۆناخەکانی ئامانجی 'تورکیای بێ تیرۆر' و ئەو پێشهاتە دڵخۆشکەرانە دراوە کە لەم چوارچێوەیەدا بەدەستهاتوون.''
 
باخچەلی هەر لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت، "دەستدرێژی، تێکدان و هاندانەکانی جیابوونەوە لەسەر بنەمای نەتەوەیی و مەزهەبی، مۆرکی خۆی لە تەواوی مێژووی 102 ساڵەی کۆمارەکەمان داوە. هیچ کەسێکی خاوەن هزر و ویژدان ناتوانێت نکۆڵی لەم راستییە شۆکهێنەرە بکات. لە سەدەی نوێدا و لەگەڵ دەرکەوتنی "تورکیای بێ تیرۆر"، حەز و خولیای ئەوانەی خەون بە دابەشبوونی نەتەوەیی و مەزهەبییەوە دەبینن، لە گەروویاندا دەمێنێتەوە".
 
رۆژی 19 ـی تەمموزی 2025 قسەکانی دەوڵەت باخچەلی لە میدیا و سۆشیاڵمیدیاکانی تورکیا بڵاوبووە. 
 
موحەڕەم ئینجە بەربژێری پێشووی سەرۆککۆماریی تورکیا کە ماوەیەک بەر لە ئێستا گەڕایەوە نێو جەهەپە رۆژی یەکشەممە 20ـی تەمموزی 2025 رایگەیاند: "هەرکەسێک بە پەیوەندیی هاووڵاتیبوونەوە بە دەوڵەتی تورکیاوە بەسترابێتەوە، تورکە. سەرۆککۆمار و یاریدەدەرەکەی و یاریدەدەرەکانی داهاتووشی تورک دەبن. چەند بەختەوەرە ئەوەی دەڵێت من تورکم"
 
ئەم پۆستەی ئینجە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ناوەندە سیاسییەکاندا بووە هۆی لێکدانەوەی جیاواز و بەتایبەتی کاردانەوەی هاونیشتمانیانی کورد و عەلەوییەکانی لێکەوتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە