دایکێک و منداڵەکەی بە مردوویی لە ئیستەنبووڵ دۆزرانەوە

21-10-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دایکێک و منداڵە یەک ساڵانەکەی لە ناوچەی بەیئۆغڵوی ئیستەنبووڵ لە شوقەکەیان بە مردوویی دۆزرانەوە. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، ئەو ژنە ناوی سەودایە و خەڵکی ئەفریقایە.
 
سەودا و منداڵەکەی لە شوقەیەکدا لە نهۆمی یەکەمی باڵەخانەیەک ژیاون و بەهۆی ئەوەی بۆنیکی ناخۆش لە ماڵەکەیەوە دەرچووە، دراوسێکانی لە دەرگەکەیان داوە. کاتێک کەس وەڵامی نەداوەتەوە، پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە.
 
تیمەکانی تەندروستی و بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنەکە و بۆیان روون بووەتەوە ئەو ژن و منداڵە لە شوقەکەدا گیانیان لەدەستداوە. 
 
تەرمی هەردوو کەس بۆ داد پزیشکی ئیستەنبووڵ گوێزراوەتەوە.
 
تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو دوو کەسە چی بووە، دوای لێکۆڵینەوەکان هۆکاری مردنیان بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە