لە رقی خاوەن ماڵ، کرێچییەک لە بورسە ماڵەکەی تەقاندەوە

22-05-2024
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کرێچییەک لە پارێزگای بورسەی تورکیا، دوای ئەوەی دەمەقاڵێ لەگەڵ خاوەن ماڵ دەکات، گازی ناو ماڵ دەکاتەوە و خانووەکە دەتەقێنێتەوە. کرێچییەکە بە سەختی بریندار بووە.
 
رووداوەکە ئێوارەی سێشەممە 21-05-2024 لە شارۆچکەی نیلوفەری پارێزگای بورسە روویدا. هێشتا نەزانراوە هۆکارەکەی چییە، بەڵام شایەتحاڵان دەڵێن، ئاتاکان سەنجەر کە لە گەڕەکی کایاپا کرێچییە، لەگەڵ خاوەن ماڵەکە دەمەقاڵێیەکی تووندیان کردووە.
 
ئاتاکان سەنجەر دوای دەمەقاڵێ، چووەتە ماڵەوە و گازی نهۆمی زەویی باڵەخانەکەی کردووەتەوە. دوای ئەوەی نهۆمەکە پڕ بووە لە گاز، تەقینەوەکە روویداوە.
 
لە تەقینەوەکەدا کرێچییەکە بە سەختی بریندار بوو. دەرگا و پەنجەرە شکان و زیانێکی زۆر بە باڵەخانەکە گەیشت.
 
تیمەکانی تەندروستی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاتاکان سەنجەریان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە. بە گوتەی پزیشکانی نەخۆشخانەکە، تەندروستیی کرێچییەکە ناجێگیرە و هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی هەیە.
 
هەروەها تیمەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."