بەرپرسێکی باڵای پەکەکە لە ئەڵمانیا دەستگیر دەکرێت

22-05-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێكی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە ئەڵمانیا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی پەکەکە" خرایە زیندانەوە. 
 
لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025 لەلایەن داواکاری گشتیی فیدراڵی ئەڵمانیا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، "یوکسەل کۆچ هاووڵاتیی کۆماری تورکیایە، لە چواری نیسانی 2025 لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی پێداچوونەوەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، دوێنێ لە شاری برێمن دەستگیرکراوە و خراوەتە زیندانەوە". 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، یوکسەل کۆچ لە ماوەی نێوان حوزەیرانی 2016 و تەمموزی 2023 لە دەستەی بەڕێوەبەری سەرەکی پەکەکەدا بووە، بەرپرس بووە لە کارە جەماوەرییەکان بۆ بەڕێوەبردن و هەماهەنگی چالاکییە پڕوپاگەندەییەکانی ئەورووپا، پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پەکەکە لە ئەورووپا هەبووە. 
 
یوکسەل کۆچ،61 ساڵە و لە ماوەی ساڵانی 2016- 2023 هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگاکانی دیموکراتی کوردستان لە ئەورووپا (KCDK-E) بووە.
 
پارێزەرانی یوکسەل کۆچ، پێیانوایە پاڵنەری سیاسی لە پشت بڕیارەکەی دادگە هەیە، بۆیە دەڵێن تانە لە دەستگیرکردنەکە دەدەن. 
 
دەستگیرکردنی یوکسەل کۆچ لە کاتێکدایە، پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە کۆنگرەی 12ـی خۆیدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە شەڕی چەکداری دا. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو