لە دەریای ئیجە بوومەلەرزەیەک روویدا

22-05-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە کەناراوەکانی پارێزگای موغڵای تورکیا لە دەریای ئیجە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلەی رێختەر روویدا. 
 
بەگوێرەی راگه‌یێندراوێكی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد)، بوومەلەرزەکە کاژێر 06:19 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025 بە دووری 166 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارۆچکەی داتچا سەر بە پارێزگای موغڵا تۆمارکراوە.
 
بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 17.7 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی دەریا روویداوە و لە ئیزمیر و پارێزگاکانی دەورووبەر هەستی پێکراوە، تاوەکو ئێستا لەبارەی زیانی بوومەلەرزەکە هیچ راگەیێندراوێک بڵاونەکراوەتەوە.
 
رۆژی چوارشەممە 23ـی نیسان، چوار بوومەلەرزە لە سنووری پارێزگای ئیستانبووڵ روویاندا، کە بەهێزترینیان گوڕەکەی 6.2 پلە بوو بە پێوەری رێختەر. هەر چوار بوومەلەرزەکەش بە قوڵایی جیاواز لە دەریای ماڕماڕا تۆمارکران. 
 
کاربەدەستانی تورکیا رایانگەیاند، یەک هەزار و 399 راپۆرتیان لەبارەی زیانی خانوو و باڵەخانەکان پێگەیشتووە و 12 باڵەخانە وەک رێکارێکی خۆپارێزی چۆڵکراون. بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیاتر لە 200 کەس برینداربوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە