سەرۆکی پارتێکی تورکیا: دەبێت دەم پارتیش خۆی هەڵبوەشێنێتەوە

22-07-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتی یەکێتیی مەزن (بەبەپە) دەڵێت، هاوشێوەی پەکەکە، دەبێت دەم پارتیش خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و پارتێکی دیکەی نوێ دابمەزرێنن.
 
لە سەردانێکیدا بۆ پارێزگای بورسە، مستەفا دەستیجی، سەرۆکی پارتی یەکێتیی مەزن (بەبەپە) وەڵامی پرسیاری میدیاکانی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری دایەوە.
 
دەستیجی کە لەم خولەدا پارتەکەی هیچ کورسییەکی لە پەرلەماندا نییە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەبێت دوای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەم پارتیش خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و پارتێکی دیکە دابمەزرێنێت.
 
دەستیجی: بە تورک و کورد و پێکهاتەکانی دیکە دەگوترێت گەلی تورک
 
سەرۆکی بەبەپە هەروەها دەم پارتیی بە "پارتی پەکەکە" وەسف کرد و رەخنەی لەو زمانە گرت کە ئەوان بەکاری دەهێنن و گوتی، "لە گوتارەکانیاندا وشەی جوداخوازی هەیە. دەڵێن گەلی میزۆپۆتامیا، گەلی تورکیا! شتی هەڵیت و پەڵیتی وەها بێ مانا بەکاردەهێنن. لەم وڵاتەدا گەلێک هەیە، ناوی هاوبەشی هەموومان بە کورد، تورک، عەلەوی و سوننی، بە چەرکەز و بۆشناکەوە، ناوی هەموویان گەلی تورکە. ئەم گەلە رێگە نادات هیچ کەسێک ئەم ناوە بگۆڕێت، با هیچ کەسێک خەو نەبینێت".
 
بەبەپە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 2023'دا پشتیوانیی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد و لە ریزی بلۆکی دەسەڵات بوو، بەڵام نەیتوانی هیچ کورسییەک بباتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو