رووداو دیجیتاڵ
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا قسەیان کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی کۆشکی کۆماریی تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و بەریتانیا، پرسە هەرێمی و جیهانییەکان تاوتوێ کران.
گفتوگۆ لەبارەی بەرەوپێشچوونی تایبەت بە دابینکردنی فڕۆکەی یۆرۆفایتەر کرا و جەختکرایەوە پێشکەوتنەکان لەو بوارەدا کاریگەریی ئەرێنییان لەسەر هاوئاهەنگیی نێوان تورکیا و بەریتانیا دەبێت.
سەرۆککۆماری تورکیا هیوای خواست ئەم ساڵ لە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی رێککەوتنی بازرگانیی ئازادی نێوان تورکیا و بەریتانیا ئەنجامێکی ئەرێنی ببینن.
ئەردۆغان رایگەیاند، دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە زۆر خراپە و ناتوانرێت رێگری لە مردنی خەڵک بەهۆی برسێتییەوە بکرێت، بۆیە پێویستە بە زووترین کات زەمینەسازی بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ